کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەخەوتم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.ئەموت:دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟ئەیوت:بەچاو…
انتشار: 2026/08/06 21:08 UTCدریافت: 2026/08/07 20:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 20:35 UTC
کە مناڵ بوم، لای دایکم ئەخەوتم و هەمو شەوێ ئاواتێکم ئەخواست.ئەموت:دایە! ماشێنم بۆ ئەکڕی؟ئەیوت:بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.ئەموت:دایە! ئەمبەی بۆ گەورەترین پارکی دنیا، جۆلانێ بکەم؟ئەیوت:ئەیچۆن دڵەکەم، بەچاوان، بەڵام بەو مەرجەی بنوی.شەوێ لێم پرسی:دایە! ئەگەر گەورە ببم، ئەگەمە ئاواتەکانم؟وتی:دڵنیابە ئەگەی، بەڵام بەو مەرجەی بنوی. —---— هەموشەوێ بە خۆشیەکی بێکۆتاییەوە ئەخەوتم.ئەوەندە خەوتم، هەتا خۆم گەورە بوم و ئاواتەکانم چکۆلە بونەوە. —---- ساڵیانێک تێپەڕبوو . . .دوێشەو دایکم هاتە خەوم،وتی:جەرگەکەم!ئێستاش شەوانە پێش ئەوەی بخەوی، بیر لە ئاواتەکانت ئەکەیتەوە؟وتم:شەوانە ناخەوم دایە!وتی:بۆ بەقوربان! مەگەر ئاواتی چیت هەیە؟وتم:ئاواتم ئەوەیە تۆم لەلابی و ئیتر هیچ ئاواتێکم نیە دایەگیان . . .وتی:باش دڵەکەم باشئەمشەو دێمە خەوتبەڵام بەو مەرجەی بنوی رۆڵەی شیرینم✍ چاڕڵی چاپڵین ━━━━━━━━━━━━⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە↬ @Divandare ⇜

