💢 محەمەدقەسیم عوسمانی پرسە و سەرەخۆشی لە کۆچی دکتور کیان ڕەحمانی دەکات🔻 لە پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی…
انتشار: 2026/08/16 08:06 UTCدریافت: 2026/08/17 08:21 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/17 08:21 UTC
💢 محەمەدقەسیم عوسمانی پرسە و سەرەخۆشی لە کۆچی دکتور کیان ڕەحمانی دەکات🔻 لە پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیدا، محەمەدقەسیم عوسمانی، نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەرلەمان، بە بۆنەی کۆچی لەناکاوی دکتور "کیان ڕەحمانی"، پزیشکی نۆخبە و لاوی بۆکانی، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دکتورە دەربڕی و داوای لە خودای گەورە کرد ڕۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.🔻 عوسمانی لە بەیاننامەکەیدا هاتووە:گەڕانەوەی هەموان بۆ لای خودایە▪️ کۆچی لەناکاوی خوێندکاری نۆخبە و پزیشکی لاو دکتور «کیان رەحمانی» دەرد و حوزنێکی زۆری خسته نێو دڵمان و هەموومانی خەمبار کرد.▪️ بەو بۆنەوە هاوخەمی خۆم دەردەبڕم و پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی رەحمانی، کەس و کار، هاوڕێیان و هەموو هاوشاریان دەکەم. ▪️ لە خودای گەورە داواکارین روحی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و هێوری بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.✍️ محەمەدقەسیم عوسمانی، نوێنەری خەڵکی بە ئەمەگی بۆکان لە پاڕلەمان🆔 @Boukanonline instagram.com/boukanonlineinsta


