🔴 پەیامی هاووڵاتییەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بۆکان🔹️سڵاو و ڕێز لە خزمەت بەڕێوەبەرانی دڵسۆز و مان…
انتشار: 2026/08/11 07:11 UTCدریافت: 2026/08/12 08:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 08:40 UTC
🔴 پەیامی هاووڵاتییەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بۆکان🔹️سڵاو و ڕێز لە خزمەت بەڕێوەبەرانی دڵسۆز و ماندوونەناسی کەناڵی جوانی بۆکان موکریانبۆ جەنابی ئاغای شارەدار و شووڕای شارسڵاو و ڕێزکاتێک بە کۆڵان وشەقام و نێو شاردا دەگەڕێم لە خۆم پرسیار دەکەم:ئەرێ تۆ بڵێی ئەو شارە سێحەبی هەبێ؟تۆ بڵێی بەرپرسانی ئەو شارە چاویان بە ئەو هەموو کەم و کۆڕییە و ئەو هەموو شپرزەییە نەکەوتبێ؟یان لەوانەیە هەموو ڕۆژێک لە پەنایان تێپەڕ بن و گوێی خۆیان بئاخنن?!!!تا ئەو ڕادەیە خەمساردی؟ڕەنگبێ بەشێکی بگەڕێتەوە سەر بێدەنگی دانیشتووانی ئەو شارە،ئەمن خۆم بە خەڵکی ئەو شارە دەزانم بەڵام هەرگیز شاروومەند نیم! شاروومەند مافی تایبەتی هەیە کە یاسای شار ئەو مافەی پێ دەبخشێ(کەرامەت،ئیحترام،کەسایەتی) و ئەرکی سەرشانی بەرپرسانی شار،بەدێهێنانی ئاسایش،ئارامی وئەمنییەتە،دیارە خەڵکی شار وەکوو شاروومەندێکی خاوەن فەرهەنگ ئەرکی تایبەتیان هەیە و پێویستە لە هەموو بوارەکاندا،بۆ بەڕێوەبردنی ڕێک و پێکی کار و باری شار یارمەتیدەر بن،بەڕا و بیر و بۆچوونی ئەمن،کاتێک لە لایەن بەرپرسانەوە ڕێز و حورمەت لە خەڵک وەکوو شاروومەندێک بگێرێ،فەرهەنگی شاروومەندی باڵا دەکا و بەرز دەبێتەوە،خەڵک دڵسۆز و بەئەمەگ دەبن و ژیانێکی ئارام و هێمن و بە دوور لە ئازار بۆ هەموو لایەک پێک دێت..نموونەی بێ حورمەتی بە مافی شاروومەندی ئەو شارە:1️⃣ ئیستاندارد نەبوونی سورعەت گیرەکانی ئەو شارە،تەنانەت بە ڕەنگێک دیاری نەکراون کە کابرای نابەڵەد وەسەری نەپەڕێ(هەڵبەت ئەو کێشەیە زۆر جار لە لایەن خەڵکەوە ڕەخنەی لێ گیراوە،بەڵام بەداخەوە کوا گوێ...)2️⃣ نەبوونی سەتڵ یان کانتێنێری تایبەتی زبڵ لە شەقام و بەتایبەت کۆڵانەکان(شارەکانی دیکە بە مەودای هەر چەند هەنگاو قتوویەکی گەورەی زبڵ داندراوە،خەڵک سەتڵی زبڵی لەبەردەست دابێ شێت نەبووە زبڵ بخاتە سەر عەرزی...)3️⃣ نەبوونی پیادەڕەو بۆ پیادەکان،زۆربەی شەقام و پیادەڕەوی ئەو شارە بە کەل و پەل و کەرستەی قوڕەکاری و ساختمان سازی داگیر کراوە،کەل و پەلی قورەکاری وەکوو: تیرئاسن،میلگرد،خشت و خیز و.... لە پیادەڕەو تاکوو نیوەڕاستی شەقام فڕێدراوە،کابرای پیادە نە لە پیادەڕەو،نە لە شەقام لە بەر ماشێن ڕێگای هەنگاو هەڵێنانەوە و ڕۆیشتنی نییە و ئەوە دەبێتە هۆی ئازاری خەڵکی ئەو شارە و زۆر بەداخەوە هیچ کەس لەو بوارەوە بەرپرس نییە و هەرجۆر پێیان خۆشبێت ئەسپەکەیان تۆڕ دەدەن!!!4️⃣ ویراژی ماتۆڕسواری تەمەن خوارێ و منداڵ بە شەو و نیوە شەو،لە پیادەڕەو بە سورعەتی زۆر؟لە نێوان پیادەکاندا کە لە هیچ شوێنێک ئەمنیەتیان نییە تێپەڕ دەبن،بەداخەوە...5️⃣ نەبوونی پردی هەوایی و ژێرگوزەر لە هێندێک شوێنی ئەو شارە بۆ کەم کردنەوەی ترافیک و پڕانەوەی عابیرێ پیادە،بەتایبەت لە بڵواری ساحیلیلە کۆتاییدا،ئەو نموونانەی ئاماژەم پێدا کەم و کۆڕیەکانی ئەو شارەن کە ڕەنگبێ زۆر لەوانە زیاتر بێ و زۆر بەداخەوە دەبنە هۆی ئازاری خەڵکی ئەوشارە...کۆمەڵگای پێشکەوتوو و خاوەن فەرهەنگ و یاسا کاتێک پێکدێ کە ڕێز و حورمەت لە خەڵک و دانیشتووانی بگیرێ،دڵنیا بن خەڵک نەجیب و زۆر ئەمەگناسن.⚀#صدای_مردم_صدای_شهر🔘#بوکان_موکریان🆔 @Boukanmukryan🈴️ instagram.com/boukanmukryanارتباط با ما :🔻t.me/Boukanmukryanadmin
