«محەممەد نێردراوی خوایە (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئەوەی کە خوا پلە و پێگەی بەرز کردەوە، و ڕێزی لە کار…
انتشار: 2026/08/06 23:04 UTCدریافت: 2026/08/14 08:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 08:41 UTC
«محەممەد نێردراوی خوایە (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئەوەی کە خوا پلە و پێگەی بەرز کردەوە، و ڕێزی لە کارەکەی ناوە، و یادی ئەوی بە نەمر هێشتووەتەوە. بۆیە شەهادەتمان دروست نابێت مەگەر بە دانپێدانان بە پێغەمبەرایەتی ئەو و ملکەچبوون بۆ شەرعەکەی. خوای بەدەسەڵات و بەرز فەرموویەتی:{إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}(بەڕاستی خوا و فرشتەکانی دروود دەنێرن بۆ سەر پێغەمبەر، ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە دروود و سەلاواتی تەواوی بەسەردا بنێرن.)»


