حەق تەرازووی مرۆڤەکانە، نەک مرۆڤەکان پێوەری حەق!لە نەریتی ژیراندا، کاتێک پزیشکێک لە چارەسەردا تووشی…
انتشار: 2026/07/30 12:39 UTCدریافت: 2026/08/14 08:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 08:41 UTC
حەق تەرازووی مرۆڤەکانە، نەک مرۆڤەکان پێوەری حەق!لە نەریتی ژیراندا، کاتێک پزیشکێک لە چارەسەردا تووشی هەڵە دەبێت، کەس فەتوا لەسەر پووچەڵیی زانستی پزیشکی نادات.کاتێک دادوەرێک تووشی خیانەت دەبێت، کەس حوکم بەسەر داڕمانی دادپەروەریدا جێبەجێ ناکات. کەواتە چ شەرع و ژیرییەک لەوەدا هەیە: هەر کاتێک خەوشێک، خلیسکان یان تاوانێک لە کەسایەتیەک یان بانگەوازکارێک بگوێزرێتەوە، دەستبەجێ پەلاماری ئایینی خودا و مەنهەجی حەق بدرێت؟!١. بارگەی لادان بۆ ئەنجامدەرەکەیەتی.پەروەردگار لە قورئانی پیرۆزدا بەڕوونی سنوری جیاکردنەوەی هەڵەی تاکی دیاری کردووە و دەفەرموێت:﴿وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ﴾ (الأنعام: ١٦٤)(هیچ گوناهبارێک بارگەی گوناهی کەسێکی تر هەڵناگرێت).لادان و کەمتەرخەمیی تاکەکەسی، تەنها لە هەژماری ئەنجامدەرەکەی تۆمار دەکرێت؛ نە هەڵەی کەسێک دەبێتە پەڵە لەسەر شەریعەتی بێگەرد، و نە هەڵسوکەوتی نەشیاوی چواردەوریشی دەبێتە بەڵگە لەسەر پووچەڵیی ڕێباز.٢. ئایینی خودا بە دەقە نەگۆڕەکان دەناسرێتەوە، نەک بە هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانشەریعەتی ئیسلام بێگەرد و پارێزراوە، بەڵام مرۆڤەکان—پێگە و ناودارییان هەرچەند بەرز بێت—دوور نین لە هەڵە و خڵیسکان. هەر کردەوە و ڕەفتارێک تەبا بێت لەگەڵ وەحیدا، لەسەردڵ و چاودایە و وەرگیراوە؛ هەر شتێکیش لادان بێت لە شەریعەت، دەدرێتەوە بەسەر خاوەنەکەیدا و زیان بە پاکیی ئایین ناگەیەنێت.«حەق بکەنە تەرازوو تا مرۆڤەکانی پێ بسەنگێنن، نەک مرۆڤەکان ببنە پێوەر بۆ حوکمدان لەسەر حەق! کەسەکان دەگۆڕێن و دەخلیسکێن، بەڵام بنەماکانی ئیسلام نەمر و جێگیرن. حەق هەر حەقە؛ نە بە تەقوای کەسێک پایەی بڵندتر دەبێتەوە، و نە بە هەڵە و لادانی کەسێکیش زەرڕەیەک لە بەها و شکۆی کەم دەکات.»✍️ نوسینی دکتۆر هاشم محمد٣٠/٧/٢٠٢٦



