کاتێک سوڵتان موحەمەد فاتح خەریکی گرتنی شاری قوستەنتینیە بوو، خەڵکی شارەکە خەریکی موناقەشەی ئەوە بوو…
انتشار: 2026/08/10 06:18 UTCدریافت: 2026/08/15 03:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 03:07 UTC
کاتێک سوڵتان موحەمەد فاتح خەریکی گرتنی شاری قوستەنتینیە بوو، خەڵکی شارەکە خەریکی موناقەشەی ئەوە بوون ئایا مەلائیکەت نێرە یان مێ؟ کاتێک تەروادە داگیر کرا خەڵکی شارەکە خەریکی ئاهەنگ و سەما بوون. جا لێرەش بەنزین ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نرخی بەرز دەبێتەوە و ئاو نییە کەچی لە سلێمانی خەڵک خەریکی نمایشی پشلەیە و لە هەولێریش خەریکی نمایشی ڕاکێشانی سەیارەی ئەمریکی و چینین وەها خۆشی دەردەبڕن وەک بڵێی ترەمپ ئامۆزایان بێت 😁تۆلستۆی، قسەیەکی جوانی هەیە دەڵێت: کۆیلایەتی ئەوە نییە، کە زنجیر لە دەست و قاچت بێت بەڵکوو کۆیلایەتی ئەوەیە، کە زنجیرەکە نەبینیت و بەئازادی خۆتی بزانیت. جا بۆیە حی على الصلاة لەگەڵ میللەتێک ناکرێ کە لەئاست مافەکانی خۆی مێشکی لە دەرەوەی بازنە بێ، بەڵام بۆ مافی هەموو نەتەوەیەکی تر و هەموو بابەتێک لە سەرپێ بێ. وەکو عەبدولڕەحمان کەواکبی دەڵێت: هیچ زاڵمێک ناتوانێت ستەم لە هیچ گەلێک بکات مەگەر ئەو گەلە خۆی ڕێخۆشکەر بن بۆ ئەو ستەمە.فێرگهی زانست.




